ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی ریال مەدرید خۆی دەچێت رووبەڕوو ئەستێرەیەکی مانچێستەر ببینێت

یاریگا –

یانەی ریاڵ مەدرید خواستێکی زۆری لا دروست بووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مانچێستە یونایتد و بۆ ئەو مەبەستە خودی فلۆرێنتینۆ پێرێز هەوڵە کەسییەکانی لە پێناودا بەگەڕ دەخات.

کردنە ئامانجی ئەستێرەکانی مان یو لەلایەن مێرەنگیەوە نوێ نییە و، دیارترین ئەو یاریزانانەی گواستراونەتەوە بۆ پایتەختی ئیسپانیا هەر لە ماوەی سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆدا بووە. لەوانە گابرێل هاینزی بەرگریکاری ئەرجەنتینی، رۆد ڤان نیستەلرۆی, دەیڤد بێکهام و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و چیچاریتۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیفێنسا سێنتراڵی نزیک لە ریاڵ مەدرید، زلهێزەکەی ئیسپانیا لە نزیکەوە چاودێری ئالیخاندرۆ گارناچۆی ئەرجەنتینی دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە خودی پیرێز دەیەوێت لە میانی گەشتەکەیاندا بۆ شاری مانچێستەر و رووبەڕوو بوونەوەی مان سیتی لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، چاوی بە ئەستێرە ١٩ ساڵانەکە بکەوێت و قایلی بکات بە گواستنەوەی بۆ قەڵای سپی.

ئەو یاریزانەی باڵی چەپ لە ساڵی ٢٠٢٠ بە بڕی تەنها ٤٢٠ هەزار پاوەند لە ئەتڵەتیکۆوە پەیوەندی بە مانچێستەرەوە کرد و دوای ساڵ دوای ئەوە یەکەم یاریی خۆی ئەنجام دا بە درێسی یانە ئینگلیزیەکەوە.

لەم وەرزە لە کۆی ٣٨ بەشداریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا، توانیویەتی حەوت گۆڵ بکات و چوار پاسی گۆڵیش بدات بە هاوتیمەکانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button