ئینگلتەراگرنگترین

ڤان نیستێلڕۆی داواکاری بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی پێشکەشکردووە

Yariga App

یاریگا –

رود ڤان نێستەلرۆی ئەزموونێکی کورت، بەڵام سەرکەوتووی تاقیکردەوە کاتێک بۆ ماوەیەکی کاتی دوای دوورخستنەوەی ئێریک تێن هاخ ئەرکی سەرپەرشتیکردنی مانچێستەر یونایتدی پێبدرا.

رود کە هاوکات یاریدەری تێن هاخ بوو، لە سەختترین ماوەی مان یونایتدا پۆستەکەی وەگرت کە لە هەموو خول و پاڵەوانێتیەکاندا کەوتبوونە قەیرانێکی قووڵەوە. بەڵام لەو چوار یارییەی ئەو سەرپەرشتیکردن توانی 3 بردنەوە تۆماربکەن لەگەڵ یارییە بەهێزەکەی چێڵسی کە یەکسانبوون.

ئەو ئەنجامانە بەڵگەنامەیەکی باشبوون بۆ ڤان نیستەلرۆی تا یانەکانی دیکە متمانە بە تواناکانی بکەن. ئێستاش بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە ماڵپەڕی TEAMtalkی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، ناوبراو داواکاری پێشکەشی کۆڤنتری سیتی کردووە بۆ وەگرتنی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە.

یانە ئینگلیزیەکە کە لە چامپیۆنشیپ یاریی دەکات، لە کۆی 15 یاریی ئەم وەرزە تەنها 16 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 17ی ریزبەندی خولەکەوەدێن.

کۆڤێنتری ئێستا بێ راهێنەرن و هەفتەی رابردوو مارک رۆبنسیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە. هەڕبۆیە ڤانیستەلرۆی دەیەوێ ئاڵنگارییەکەی لە یانەیەک بێت کەمتر فشاری لەسەربێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button