ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی كاسێمیرۆ دەستنیشاندەكات

پلانەكانی شەیتانە سوورەكان بۆ مێركاتۆی هاوینە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەدوای شوێنگرەوەیەک بۆ كارلۆس كاسێمیرۆی بەڕازیلی و ناوەڕاستكاری یانەكەیدا دەگەڕێت.

كاسێمیرۆ لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی ریال مەدرید بە بەهای70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی ئۆرێلیەن چوامینی ناوەڕاستكاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدرید دەدات.

ناوی چوامینی 26 ساڵان دوای ئەوە هاتووە كە مانچێستەر یونایتد زانیوویەتی گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی قورس دەبێت و لە گواستنەوەی بێهیوا بوون.

هەرچەندە چوامینی لە ژێر سەرپەرشتی هەردوو راهێنەر چابی ئاڵۆنسۆ و ئالڤارۆ ئاربێلوا بە سەرەكی یاریی كردووە، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێز رێگا بە رۆیشتنی یاریزانەكە دەدات ئەگەر یانە شاهانەكە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی نوێی هێڵی ناوەند بكات.

دیارترین ناوەكان كە لە مێركاتۆی هاوینەدا بە پەیوەندیكردن بە ریال مەدریدەوە بەستراونەتەوە بریتین لە رۆدری و ئێنزۆ فێرناندیز.

چوامینی لە سەرەتای وەرزەوە تاوەكوو ئێستا بەشداری 44 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا لەگەڵ ریال مەدرید كردووە، دوو گۆڵی كردووە و هەمان ژمارەی گۆڵیشی درووستكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button