ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێز دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ناپۆلی

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ناپۆلی.

شەوی رابردوو ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یاری چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكی 60ی یارییەكەدا تۆماریكرد و گۆڵی یەكسان بوونی ناپۆلیش ڤیكتۆر ئۆسیمین لە خولەكی 75 تۆماریكرد.

لە دوای یارییەكە چاڤی گوتی:

هەستێكی تاڵ و ناخۆشم هەیە، قورسترین كارمان كرد ئەویش پێشكەوتنی ئەنجامەكە بوو، پێوویست بوو دوای گۆڵی یەكەم ئەنجامەكە كۆنترۆڵ بكەین.

ئەمڕۆ ناپۆلی یارییەكی نایابیان ئەنجامدا، شتەكان كەمێك قورس بوون بۆ ئێمە، بەڵام یاری گەڕانەوە لە یاریگای خۆمان و لەبەردەم هاندەراندا ئەنجام دەدەین، ئەمەش لە بەرژەوەندی ئێمەیە.

ئەمڕۆ یارییەکی باشمان ئەنجامدا، رەنگە کەمێك هەست بە ناخۆشی بکەین، بەڵام ئەگەر لە یاری گەڕانەوەدا بە هەمان شێواز یاری بکەین، ئەوا سەردەکەوین بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی، ئەمەش ئامانجی سەرەکیمانە.

یاری گەڕانەوە لە نێوان هەردوو یانە لە بەرواری 12ی مانگی داهاتوو لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە یانە كەتەلۆنییەكە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button