ئه‌مریکا

دێگۆ گۆدین لە خانەنیشینیەوە گەڕایەوە بۆ یاریکردن

یاریگا –

دێگۆ گۆدینی پاش ماوەیەک لە خانەنیشینی و وازهێنانی لە تۆپی پێ، گەڕایەوە لاکێشەی سەوز.

هاوینی ساڵی ڕابردوو بوو بەرگریکارە بە ئەزموونەکە بە یەکجاریی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن راگەیاند پاش ٢٠ ساڵ لە کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ یانەکانی نێوخۆی وڵاتەکەی و یانەکانی ئەورووپا بەتایبەت ماوە زۆرەکەی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید.

کەمێک پێش ئێسا یانەی پۆرۆنگۆسی ئۆرۆگوایی لە پێگەی فەرمی خۆیان لە پلاتفۆرمی X بڵاویان کردوەوە کە گۆدین لە ڕێگەی یانەکەیانەوە گەڕاوەتەوە بۆ یاریکردن و گرێبەستی لەگەڵ کردوون.

دێگۆ لە ئێستادا تەمەنی ٣٨ ساڵە و، درێژترین ماوەی مانەوەی لە ریزەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بوو لە ساڵی ٢٠١٠-٢٠١٩ و لەگەڵ رۆخی بلانکۆسدا چەند نازناوێکی بردووەتەوە لە دیارترینیان لالیگا و جامی شا بووە پێش ئەوەی روو بکاتە ئینتەر میلانی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button