ئه‌مریکائیسپانیا

ڤیدیۆ: مێسی هەشتەمین باڵۆن دۆری پێشکەشی بارسێلۆنا کرد لەکاتێکدا بە درێسی یانەیەکی دیکە بەدەستیهێناوە

یاریگا –

مێسی باڵۆن دۆری هەشتەمی پێشکەشی بارسێلۆنا کرد بۆ ئەوەی لە مۆزەخانەی یانەکە لە پاڵ حەفت باڵۆن دۆرەکەی دیکە دابنرێت.

لیۆنێل مێسی یاریزانی ئینتەر مەیامی ئەمریکی پێنج مانگ لەمەوبەر وەکو یاریزانی یانە ئەمریکییەکە باڵۆن دۆری هەشتەمی بەدەستهێنا، بەڵام یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بڕیاریدا باڵۆن دۆرەکەی پێشکەشی مۆزەخانەی یانەی بارسێلۆنا بکات، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو هەشت باڵۆن دۆرەی بەدەستیهێناون لە پاڵ یەک لەو مۆزەخانەیە بن.

مێسی رۆژی 30ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بە کۆکردنەوەی 462 خاڵ باڵۆن دۆری 2023ـی بردەوە، بەپێش هەریەکە لە ئێرلینگ هالاند و کیلیان ئێمباپێ کەوتەوە.

مێسی پێشتر سەرجەم باڵۆن دۆرەکانی دیکەی بە درێسی بارسێلۆنا بەدەستهێنابوو، بەڵام دوای ئەوەی هاوینی 2021 ئەو یانە کەتەلۆنییەی بەجێهێشت روویکردە پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، دوای دوو ساڵ مانەوەشی لەو یانەیە هاوینی 2023 چووە ریزەکانی ئینتەر مەیامی ئەمریکی.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button