ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ناسڕ خلێفی دانیپێدانا، گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریاڵ مەدرید ته‌واوبووه‌

یاریگا-

ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان، دانی بە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی، هێرشبەری یانه‌كه‌ی بۆ یانەی ریال مەدرید ناوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، چیرۆکی ئێمباپێ و ریال مەدرید گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی، یانه‌كه‌ رێککەوتنەکەی لەگەڵ هێرشبەرە فەرەنسییەکە تەواوکردووه‌.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ناسر خلێفی لەم هەفتەیەدا چەند کۆبوونەوەیه‌كی لەگەڵ ئه‌و كه‌سانه‌ ئەنجامداوە کە متمانە له‌ نێوانیان هه‌یه‌، لە یەکێک له‌ كۆبوونه‌وه‌كان دانیپێداناوه‌ کە ئێمباپێ 100% گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کردووە.

ئاس روونیشكردۆته‌وه‌ ،ئەو زانیاریانەی ده‌ستیكه‌وتووه‌ لەگەڵ ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی مارکا کە رایگه‌یاندبوو،ئێمباپێ تا هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژۆ کردووه‌، یەکدەگرێتەوە.

ئاس دووپاتیكرده‌وه‌، هاندەرانی ریال مەدرید دەتوانن هەناسەیەکی ئارام هەڵمژن، چونکە گرێبەستی ئێمباپێ تەواو بووە،  تەنها پێویستی به‌کاتە بۆ ئەوەی بە فەرمی ڕایبگەیەنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button