کۆپا ئەمریکاگرنگترین

لێدانێکی کوشندە بۆ بەڕازیل؛ بەشداریی نەکردنی نێیمار لە کۆپا ئەمریکا یەکلابووەوە

یاریگا –

هەڵبژاردەی بەڕازیلی لێدانێکی کوشندەی بەرکەوت، بەشداریی نەکردنی نێیمار لە کۆپا ئەمریکا یەکلابووەوە.

گوتەبێژی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداریی نەکردنی نێیمار داسێلڤا هێرشبەری یانەی هیلالی سعوودی لە کۆپا ئەمریکای ئەم هاوینە یەکلاکردەوە، کە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە و هەفتەی رابردوو لە سعوودیە دەستی بە راهێنانی سووک کردووەتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە یاریگاکان.

رۆدریگۆ بافیا، گوتەبێژی هەڵبژاردەی بەڕازیل لەبارەی نێیمارەوە دەڵێت :’نێێمار بەشداریی کۆپا ئەمریکا ناکات، ئەم بابەتە یەکلابووەوە، چونکە بەم ماوەیە پرۆسەی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی تەواو نابێت، لەوانەیە چاوەڕێ بکەین بۆ ئەوەی لە مانگی نۆ بەشداریی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بکات’.

پێنج مانگ لەمەوبەر (18ـی ئۆکتۆبەری 2023) نێیمار لە یاریی بەڕازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بوو.

کۆپا ئەمریکای 2024 لە رۆژانی 20ـی حوزەیران/یۆنیۆ تاوەکو 14ـی یۆلیۆی ئەمساڵ لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button