ئه‌ڵمانیاگرنگترین

زانیاریی نوێ لەبارەی داهاتووی توخێل و بایەرن

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی بایەرن میونخ درێژەی هەیە و ئەمشەویشیان بە شکست تێپەڕاند کاتێک لە هەفتەی ٢٢ی بۆندسلیگا بە ئەنجامی ٣-٢ بە یانەی بوخۆم دۆڕاند.

ئەوە سێیەمین دۆڕانی تیمەکەی تۆماس تۆخێل بوو لە ماوەی تەنها هەشت رۆژدا.

چاوەڕوانییەکان بە جۆرێک بوون کە کارگێڕی باڤارییەکان بواری زیاتر نەدەن بە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لە باری دووبارە بوونەوەی ئەنجامە خراپەکانی، بەڵام فلۆریان پلێتینبێرگی رۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتس بڵاوی کردووەتەوە کە نە یانە تۆخێل دەردەکات و نە خودی خۆیشی واز لە پۆستەکەی دەهێنێت لەم ساتەدا.

بایەرن لە هەموو پاڵەوانێتیە گەورەکان ئاستی لە پاشەکشێیەکی بەرچاودایە و، ١٠ی ئەم مانگە بوو کاتێک زۆر خراپ بە لیڤەرکوزنی پێشەنگ دۆڕا. دوای تەنها چوار ڕۆژیش لە چامپیۆنزلیگ یاری چوونی بە لازیۆی ئیتاڵی دۆڕاند.

تۆخێل ١١ مانگە لەگەڵ باڤارییەکان بەردەوامە کاتێک لە مانگی مارسی ساڵی ڕابردوو لە پاریسەوە هێنرایە جێگەی جولیان ناگلیسمان. خاوەنی نازناوی خولی ئەڵمانیای وەرزی ڕابردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button