ئه‌وروپافه‌ره‌نساڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: كاردانەوەی ئێمباپێ بەرامبەر هاندەرانی پاریس

یاریگا –

كاردانەوەی كیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات بەرامبەر هاندەرانی یانەكەی.

شەوی رابردوو نانت لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سانجێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

گۆڵەكانی پاریس سانجێرمان لەلایەن لوكاس هێرناندێز و كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 60 و 78 تۆمار كران.

لەو یارییەدا كیلیان ئێمباپێ لەسەر كورسی یەدەگ بوو، لە خولەكی 62 لە جێگای ماركۆ ئاسێنسیۆ چوویە نێو یاریگا.

لە دوای یارییەكە ئێمباپێ لەگەڵ هاوڕێكانی چوویە بەشی هاندەرانی تیپەكەیلە یاریگای دێ لا بوژۆر بۆ ئەوە سڵاویان لێ بكات.

هێرشبەرە فەڕەنسییەكە درێسەكەی پێشكەش بە هاندەرانی یانەكەی كرد، لە یەكەم كاردانەوەیدا بەرامبەر هاندەرانی تیپەكەی، دوای دەنگۆیەكانی رۆیشتنی لە پاریس سانجێرمان.

گرێبەستەكەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لەوە كرد كە لە كۆتایی وەرزدا كیلیان ئێمباپێ ریزەكانی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button