ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێدری رەخنە لە ئاستی یانەكەی دەگرێت

یاریگا –

پێدری گۆنزالێز، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا سەرەڕای بردنەوەیان بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ رەخنە لە ئاستی یانەكەی دەگرێت.

شەوی رابردوو سێلتا ڤیگۆ لە یاریگای بالایدۆسی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

هەردوو گۆڵەكەی بارسێلۆنا لەلایەن لیڤاندۆڤسكی لە خولەكەكانی 45 و 97 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە پێدری گوتی:

دەبێت رەخنە لە خۆمان بگرین، یارییەكی باش نەبوو بۆ ئیمە، ئێمە بە خەوتووی چووینە یاریگا، دەبێت زۆر باشتر بین و بەرەو پێشەوە بچین.

تەنیا شتێك ركابەرەكانمان دەیكەین پاشەكشەكردنە لە پلانی 4-4-2 هەروەها بەرگریكردن بەرامبەر ئێمە زۆر ئاسانە.

متمانەیەكی زۆرم بەم تیپە هەیە، ئەگەر یەكگرتوو بین و ئەوەی پێوویستە بیكەین، ئەوا دەتوانین شتێك بەدەستبهێنین.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ناپۆلی لە یاریگای مارادۆنا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button