ئیتاڵیا

مۆرینۆ زەنگی مەترسیداری بۆ ئەوروپا لێدا

یاریگا-

دوای مانگێک لە دوورخرانەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی رۆما، جۆزێ مۆرینیۆ هاتە دەنگ و پێی وایە ستەمی لێکراوە.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا، دوای دۆڕانی یانەی رۆما بەرامبەر میلان، مۆرینۆ لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئیتاڵییەکە دووخرایەوە، دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە ئەرکی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە.

مۆرینیۆ لە نوێترین لێدوانیدا باس لەوەدەکات، کە ستەمی لێکراوە و لەلایەن کەسێکەوە دووخراوەتەوە کە هیچ لە تۆپی پێ نازانێت, مەبەستی لەو کەسەشدان فرێدیکن ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی یانەی رۆمایە.

پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکان دەستیانپێکردەوە، بەڵام بەداخەوە من ناتوانم بەشداری بکەم، نەک لەبەرئەوەی ماڵئاواییم کردبێت، بەڵکو لەبەرئەوەی کەسێک منی دوورخستەوە کە هیچ لە تۆپی پێ نازانێت، ئیتر ئەمە ژیانە، پڕە لە هەوراز و نشێو، سەرەڕای ئەو بڕیارە نادادپەروەرانە دڵنیابن بەهێزتر دەگەڕێمەوە، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەشداری پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان بکەمەوە.

مۆرینیۆ لەگەڵ رۆمادا وەکو راهێنەر 138 یاری ئەنجامدا ، لەو ژمارە یارییە 68 سەرکەوتنی تۆمارکرد، هەروەها 39 یاریی دۆڕا،

بابەتی زیاتر

Back to top button