ئاسیا

جیاوازیی ریزبەندی هەڵبژاردەکان بەپێی فیفا دوای کۆتا دوو جامی نەتەوەکانی ئاسیا

جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2024 کۆتایی هات و ئەمەش گۆڕانکاری لە ریزبەندی هەڵبژاردەکانی ئاسیا دروستکرد.

لە رێگەی بەراوردکردنی ریزبەندی فیفا دوای جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2019  بە وەشانی 2024ی پاڵەوانێتییەکە، دەتوانین ئەو وڵاتانەی کیشوەری ئاسیا ببینین کە زۆرترین پەرەسەندیان لە ماوەی ئەم چوارە ساڵەدا بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردەی مالیزیا پشکی شێری لەو رووەوە بەردەکەوێت و لە ریزبەندی فیفای دوای وەشانی 2019ی جامی ئاسیا لە کۆتا پلەی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بوو . (47هەمین هەڵبژاردەی کیشوەرەکەبوو)، بەڵام لە ماوەی ئەم چوار ساڵە و دوای جامی ئاسیا، 12 پلە هاتووەتە پێش و ئێستا لە پلەی 35هەمین باشترین هەڵبژاردەکانی کیشوەرەکەیە.

لە بەرامبەردا لوبنان لە 2019دا لە پلەی 11هەمین دابوو بەڵام 10 پلە دابەزیووە و ئەمەش زۆرترین دابەزینە لەسەر ئاستی ئاسیا.

هەڵبژاردەی عێراق پەرەسەندنێکی کەمی بەخۆیەوە بینیووە و لە پلەی نۆیەمەوە سەرکەوتووە بۆ حەوتەم. هەروەها ئێران پلەی یەکەمی کیشوەرەکەی لەدەستداوە لە بەرژەوەندی ژاپۆن. هەڵبژاردەکانی کۆریای باشوور، ئوستراڵیا و قەتەڕیش توانیوییانە پارێزگاری لە پلەکانیان بکەن.

 

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button