ئیتاڵیا

ئالێگری سزادرا و یاریدەدەرەکەی سڕکرا

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیاوە سزادرا.

یوڤێنتۆس لەم هەفتەیەی خولی ئیتاڵی بەرامبەر ئودێنزی شکستییان هێنا و ئالێگری راهێنەریش بەهۆی قسەوتن بە ناوبژیوان بە 10 هەزار یۆرۆ سزادرا. هەروەها یاریدەدەرێکی لەبەر هەمان هۆکار بۆ یارییەک سڕکرا.

یۆڤی توانی ترس بخاتە دڵی ئینتەر و جیاوازییەکە کەمبکاتەوە لە رکابەری بەدەستهێنانی سکودێتۆ ، بەڵام لە کۆتا سێ یاری دا، یۆڤی تەنها یەک خاڵی کۆکردووەتەوە پاش بەرامبەربوون لەگەڵ ئیمپۆلی و شکست بەرامبەر ئینتەر و ئودێنزی. ئەمەش وایکرد ئینتەر جارێکی تر 7 خاڵ پێشبکەوێت و یارییەکیش کەمتری کردووە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ئالێگری کەوتووەتەوە ژێر فشاری هاندەران و داوا دەکرێت دووربخرێتەوە، لە یانەکەشدا ئەم بۆچوونە قورسایی زیاتری کۆکردووەتەوە.

یۆڤی لە هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەورووپیدا نەماوە و بەهێزترین هیوای بۆ بردنەوەی ناسناوێک لە جامی ئیتاڵیایە کە توانیوییەتی بگاتە قۆناغی پێش کۆتا.  لەو قۆناغەشدا مانگی چوار رووبەرووی لازیۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button