ئینگلتەراگرنگترین

سمیس دەبێتە بچووکترین ناوبژیوانی پرێمەرلیگ

سمیس بچووکترین ناوبژیوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگە

یاریگا –

لویس سمیس، دەبێتە بچووکترین ناوبژیوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سمیس، تەمەن 30 ساڵ دەبێتە ناوبژیوانی یاری نێوان فولهام و ئاستۆن ڤیلا لە کراڤن کوتەیج، لەندەن.

سمیس ریکۆردەکە لە سام باڕۆت، وەردەگرێت و دەبێتە بچووکترین ناوبژیوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

لەم وەرزەدا باڕۆت ناوبژیوانیێتی 11 یاری پرێمەرلیگی کردووە، مانگی داهاتوو دەبێتە 31 ساڵ، کەچی سمیس لە مانگی ئاب/ئۆگەستی داهاتوو دەبێتە 31 ساڵ.

سمیس ناوبژیوانێتی 27 یاریی خولەکانی ئینگلتەرا، جگە لە پرێمەرلیگ کردووە، لەوانە حەوت یاری چامپیۆنشیپ (خولی پلەیەک) بوون.

سمیس، باڕۆت و چوار ناوبژیوانی دیکە، تاکە ناوبژیوانن لە دەرەوەی کۆمەڵەی ناوبژیوانانی پیشەگەری ئینگلتەرا، لەم وەرزەدا ناوبژیوانێتی یارییەکانی پرێمەرلیگیان کردبێت.

تاوەکو ئێستا ریکۆردی بچووکترین ناوبژیوانی مێژووی پرێمەرلیگ بە ناوی مایکڵ ئۆلیڤەر، 38 ساڵانە، کاتێک لە وەرزی 2010-2011 لە تەمەنی 25 ساڵیدا، ناوبژیوانی یاری نێوان بیرمینگهام و بلاکبێرن بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button