ئینگلتەراگرنگترین

پێش ئەوەی بەهۆی شێرپەنجەوە بمرێت ئێریکسن دەبێتە راهێنەری لیڤەرپوول

پێش ئەوەی بەهۆی شێرپەنجەوە گیان لەدەست بدات، خەونی ئێریکسن دێتە دی و راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دەکات.

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بڕیاریداوە، سڤێن گۆران ئێریکسن راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشێک بێت لە ستافی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بۆ یارییە خێرخوازییەکەی نێوان ئەفسانەکانی لیڤەرپوول و ئەفسانەکانی ئەیاکس.

مانگی رابردوو ئێریکسن (76 ساڵ) ئاشکرایکرد تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و کەمتر لە ساڵێکی ماوە گیان لەدەست بدات. راهێنەرە سویدییەکە وەکو دوایین خۆزگەی ژیانی ئاشکراکرد و گوتی هەمووکات خەونی ئەوە بووە راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بکات.

یارییە خێرخوازییەکەی لیڤەرپوول و ئەیاکس رۆژی 24ـی مانگی داهاتوو لە یاریگای ئەنفیڵد بەڕێوەدەچێت و سەرجەم داهاتەکەی تەرخان دەکرێت بۆ کارە خێرخوازییەکان لە نێویاندا هاوکاری منداڵانی هەژار، گەیاندنی قوتابیان بە زانکۆ و سەندیکای یاریزانە دێرینەکانی لیڤەرپوول.

ئێریکسن ساڵی 1977دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کرد و بووە راهێنەری یانەی دیگێرفۆرسی سویدی، دوای 42 ساڵ لە کاری راهێنەرایەتی پێنج ساڵ لەمەوبەر خانەنشین بوو بەیەکجاریی وازی لە کاری راهێنەرایەتی هێنا. راهێنەرایەتی یانەکانی رۆما، لازیۆ، بێنفیکا، سامپدۆریا و مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، فلیپین، کۆتدیڤوار، مەکسیکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button