ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

رەنگە هەفتەی داهاتوو چاڤی دووربخرێتەوە

یاریگا-چاڤی هێرناندێز لەژێر هەڕەشەی دەرکردن دایە ئەگەر هاتوو لە خولی پاڵەوانەکان دا بەرامبەر ناپۆلی تووشی شکست بێت.

چاڤی رایگەیاند لە کۆتایی وەرز دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە بەڵام رەنگە نەگاتە ئەو کاتەوە ئەگەر لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ناپۆلی بدۆڕێن.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئەگەر هاتوو بارسا لە یاری چووندا بدۆڕێنێت ئەوا بۆردی یانەکە چاوەڕێ ناکەن تاوەکو بارسا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە بکات بەڵکو رافا مارکێزی راهێنەری تیمی لاوان بەشێوەیەکی کاتی دەکەنە راهێنەری یانەکە بۆ تەواوکردنی ئە وەرزە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چاڤی خۆیشی بە کەسە نزیکەکانی راگەیاندووە ئەگەر یەکەم یاری بەرامبەر ناپۆلی بدۆڕێنێت، راستەوخۆ دەست لەکار دەکێشێتەوە.

چامپیۆنزلیگ کۆتا هیوای بارسایە تاوەکو ئەم وەرزە بە دەست بەتاڵی بەکۆتا نەهێنێت، بە تایبەت کە یانەکە پارەیەکی زۆری خەرجکردووە و بەرگەی زیانە داراییەکانی ئەوە ناگرێت وەرزێکی تەواو هیچ ناسناوێک نەباتەوە.

یاری چوون لە خاکی ناپۆلی دەبێت لە شەوی چوارشەممەی 21ی ئەم مانگەدا

بابەتی زیاتر

Back to top button