ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەنچیلۆتی دەستی لەسەر دڵییەتی؛ کاماڤینگا لەژێر مەترسیدایە

یاریگا –

کاماڤینگا لە قۆناخێکی هەستیاری ئەم وەرزەدا هەڕەشەی راگیرانی لەسەرە و ئەگەر هەیە لە دوو یاریی چارەنووسسازدا بێبەش بێت.

ئێدواردۆ کاماڤینگا یاریزانی لاوی ئیسپانی بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانی، ئەگەر هەیە لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ لە دوو یاریی یەکلاکەرەوەی ریال مەدرید بێبەش بێت، لە لالیگا چوار کارتی زەردی کەلەکەبووی هەیە، لە چامپیۆنزلیگیش دوو کارتی زەردی کەلەکەبووی هەیە.

یاریزانە فەرەنسییە 21 ساڵانەکە ئەمشەو بەرامبەر لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ ئەگەر کارتی زەرد وەربگرێط، ئەوا لە یاریی گەڕانەوە لە قۆناخی 16 بێبەش دەبێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەگەر لە لالیگا بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ کارتێکی زەرد وەربگرێت، ئەوا لە یاریی گەڕی دواتر بەرامبەر سێڤییا بێبەش دەبێت.

ریال مەدرید بەهۆی پێکانی ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، ئێدێر میلیتاو، داڤید ئالابا و و ناچۆ قەیرانی بەرگریکارانی هەیە و کارلۆ ئەنچیلۆتی بە ناچاری لە هێلی بەرگری یاریی بە کاماڤینگا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button