ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ باسی یەکلاییکەرەوەترین یاریزانی پێکهاتەکەی دەکات

''گالاگێر بێ هاوتایە''

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری چێڵسی زۆر بە بردنەوەی یاری شەوی رابردووی بەرامبەر کریستال پاڵاس دڵخۆشە و کۆنۆر کالاگێر بە ”بێ هاوتا” وەسف دەکات.

چێڵسی بە ئەنجامی 3-1 لە پاڵاسی بردەوە و گالاگێر دوو گۆڵی لە یارییەکەدا کرد، هەرچەندە سەرەتا جێفێرسن لێرما، گۆڵی پێشکەوتنی بۆ پاڵاس کردبوو، دواتر ئێنزۆ فێرناندێز لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا، گۆڵی سێیەمی کرد.

لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، زۆر باس لە گواستنەوەی کالاگێر دەکرا، بەڵام ئەستێرە ئینگلیزییەکە، یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پۆچێتینۆ و لە کۆی 24 یاریدا، تەنیا بەشداری لە یەک یاری ئەم وەرزەدا نەکردووە.

لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان، کالاگێر بەشداری لە 30 یاریدا کردووە، پابەندییەکی زۆری بۆ یانەکە هەیە. بەردەوام هەوڵدەدات هێرش، بەرگری بکات، بۆیە بەلای منەوە یاریزانێکی ”بەنرخە” زۆر بە ئاستی ئەو دڵخۆشم، دڵخۆشم بەوەی دوو گۆڵی کرد، چونکە زۆر پێویستیمان بە بردنەوەکە بوو.

بەر لە یارییەکەی کریستال پاڵاس، چێڵسی دوو یاری بە یانەکانی وۆڵڤز و لیڤەرپوول دۆڕاند بوو، ئێستاش لە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button