ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا بەراوردی نێوان مێسی و هالاند دەکات

پێپ بە گەڕانەوەی هالاند بۆ دی بڕۆین دڵخۆشە

یاریگا –

مانچێستەر سیتی چاوەڕێی یارییەکی قورسی چامپیۆنزلیگ لە بەرامبەر کۆپنهاگن دەکات، ئەمە قسەکانی پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مان سیتییە.

ئەمشەو مان سیتی لە یاریگای پارکن لە پایتەختی دانیمارک، بەرامبەر کۆپنهاگن یاری دەکات. کۆپنهاگن بە پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم سەرکەوت، کاتێک لە دوا گەڕدا توانی هاوکێشەکە بگۆڕێت و یانەکانی مانچێستەر یونایتد و گاڵاتەسەڕای دووربخاتەوە و هاوشانی بایرن میونشن بپەڕێتەوە قۆناخی 16.

کەتیبەکەی پێپ گواردیۆلا 10 یارییە لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان نەدۆڕاوە، راهێنەرە ئیسپانییەکە پێی وایە یارییەکی ئاسان چاوەڕێیان ناکات

یارییەکانی کۆپنهاگنمان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و گاڵاتەسەڕای بینی، لە کۆمەڵەیەکی قورسدا بوو و توانیان سەربکەون. بەڕاستی زۆر سەرسامم بەوەی لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەدەستیانهێناوە. ئەوان چاویان لە بەتاڵکردنەوەی تەواوی وزەی خۆیانە، نازانم بە چ شێوازێک یاری دەکەن، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەیانەوێت لەسەر ریتم و ئاوازی قۆناخی کۆمەڵەکان بەردەوام بن.

گواردیۆلا بەراوردی نێوان ئەستێرە نەرویجییەکە و لیۆنێل مێسی دەکات

مێسی لە تەمەنی هالاند ئەو هەموو گۆڵەی نەکردبوو، بەڕاستی سەرسووڕهێنەرە. لەڕووی دەرونییەوە بە تەواوی ئامادەین، پێویستە خۆمان بۆ یارییەکی قورس و توند ئامادە بکەین، هەستەکانم هەرگیز درۆم لەگەڵدا ناکەن. هالاند لەڕووی دەرونییەوە زۆر بەهێزە، تەنیا دەیەوێت گۆڵ بکات، دڵخۆشین بە گەڕانەوەی.

جیا لە گەڕانەوەی هالاند، گواردیۆلا بژاردەیەکی جۆکەری بۆ هێڵی ناوەڕاست گەڕاوەتەوە، ئەویش کێڤن دی بڕۆینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button