ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی رۆدری لەنێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید یەکلایی دەبێتەوە

ئێستا لە هەموو کاتێکی دیکە نزیکترە لەو هەنگاوە ..

Yariga App

یاریگا –

رۆدری هێرناندێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکبووەتەوە.

ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید سەرەڕای ئەوەی گرنگی بە گواستنەوەی رۆدری دەدات بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەناوە و رۆدری ئێستا لە هەموو کاتێکی دیکە زیاتر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، مانچێستەر سیتی چەند هەفتەیەکە دانووستانی لەگەڵ رۆدری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە، سیتیزن دەیەوێت پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رۆدری خێراتر بکات بۆ ئەوەی لانیکەم بۆ وەرزێکی دیکە بیهێڵێتەوە.

پێپ گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی کریستاڵ پاڵاس ستایشی رۆدری کردەوە و گوتی: رۆدری لە پێگەی خۆی باشترین یاریزانی جیهانە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی پێپ نایەوێت دەستبەرداری ببێت.

رۆدری لە هاوینی 2019 ئاتلێتیکۆ مەدریدی جێهێشت و بە 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی مانچێستەر سیتی کرد، لە هاوینی 2022 گرێبەستەکەی تاوەکوو هاوینی 2027 لەگەڵ ستیزنس نوێکردەوە و هاوینی 2027 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button