
یاریگا –
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ریال مەدرید بە فەرمی لەلایەن یانەکەوە راگەیەنرا.
پێشکەشکردنی بەربژێرییەکان لە 14ـی ئایارەوە تاوەکوو 23ـی ئایاری 2026 دەبێت، بەپێی ئەو داواکاری و خشتانەی لە یاساکانی هەڵبژاردندا جێگیر کراون.
لیژنەی هەڵبژاردن، بەپێی بڕگەکانی ماددەی 38ـی پەیڕەوی نێوخۆی یانەکە، بە بانگەوازکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی بڕیاریدا. ئەم لیژنەی هەڵبژاردنە، لەژێر بڕگەکانی ماددەی 40ـی پەیڕەوی نێوخۆی ئاماژەپێکراودا، ئەم بانگەوازە بەشێوەیەکی گشتی رادەگەیەنێت و دەستپێکی پرۆسەی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت، کە بەپێی ئەم خشتە و یاسا بنەڕەتییانەی خوارەوە بەڕێوە دەچێت:
پێشکەشکردنی بەربژێرییەکان: لە 14ـی ئایار تاوەکوو 23ـی ئایاری 2026، بە هەردوو رۆژەکەوە، بەپێی ئەو داواکارییانە و لەو کاتانەی کە لە رێساکانی هەڵبژاردندا دیاریکراون.
وەرگرتن و راگەیاندنی بەربژێرییەکان: لە رۆژی دوای پێشکەشکردنی هەر بەربژێرییەک دەبێت.
تانەدان لە راگەیاندن یان رەتکردنەوەی بەربژێرییەکان: تانەکان دژی راگەیاندن یان رەتکردنەوەی بەربژێرییەکان دەبێت پێشکەشی لیژنەی هەڵبژاردن بکرێن، بەپێی رێساکانی هەڵبژاردن، لە ماوەی دوو رۆژی رۆژژمێریدا دوای ئاگادارکردنەوە و بڵاوکردنەوەی راگەیاندن یان رەتکردنەوەکەیان.
رێکەوتی هەڵبژاردن (دەنگدان): لە حاڵەتێکدا ئەگەر زیاتر لە بەربژێرێک راگەیەندرا، لیژنەی هەڵبژاردن رێکەوت و شوێنی دەنگدانەکە رادەگەیەنێت.
دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە: ئەو ئەندامانەی ناویان لە لیستی هەڵبژاردندا هەیە، دەتوانن لە رێگەی پۆستەوە دەنگ بدەن، بەپێی ئەو داواکاری و مەرجانەی لە رێساکانی هەڵبژاردندا جێگیر کراون.
لیستی هەڵبژاردن: ئەندامان دەتوانن وردەکاریی بوون یان نەبوونی ناویان لە لیستی هەڵبژاردندا لە 14ـی ئایار تاوەکوو 18ـی ئایاری 2026، بە هەردوو رۆژەکەوە، لە رێگەی نووسینگەی ئۆنلاینی پاڵپشتی ئەندامان (هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەکانی 2026)، یان لە نووسینگەکانی پاڵپشتی ئەندامان، لە دووشەممە تاوەکوو هەیینی، بە شێوەیەکی بەردەوام لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاوەکوو 7:00ـی ئێوارە بپشکنن.
تانەگرتن لە لیستی هەڵبژاردن: ئەندامان دەتوانن تانەکانیان پێشکەشی لیژنەی هەڵبژاردن بکەن سەبارەت بە بوون یان نەبوونی ناویان لە لیستی هەڵبژاردندا لە 14ـی ئایار تاوەکوو 18ـی ئایاری 2026، بە هەردوو رۆژەکەوە، بە نووسراو لە رێگەی ئیمەیڵی: [email protected]، یان لە نووسینگەکانی پاڵپشتی ئەندامان، لە دووشەممە تاوەکوو هەیینی، بە شێوەیەکی بەردەوام لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تاوەکوو 7:00ـی ئێوارە بپشکنن.
رێساکانی هەڵبژاردن: لیژنەی هەڵبژاردن بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی، رێساکانی هەڵبژاردنی دەرکردووە، کە لە نووسینگەی ئۆنلاینی پاڵپشتی ئەندامان لەبەردەستی ئەندامەکاندان.
Convocatoria de elecciones a Presidente y Junta Directiva
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 14, 2026



