چامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا: مێسی و رۆناڵدۆ وەک هالاند نەبوون

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا هۆشداری به‌ یاریزانه‌كانیدا له‌ قورسی  یارییه‌كه‌یان له‌ قۆناخی ١٦ به‌رامبه‌ر كۆبنهاگن.

گواردیۆلا لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان  گوتی، رێزێکی زۆرم هەیە بۆ ئەوەی کۆپنهاگن لەم وەرزەدا کردوویەتی، دەبێت لە رووی دەروونییەوە ئامادەبین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ یه‌كسانبین زیانمان پێدەگات.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، من هەمیشە ئەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکە به‌ قورس دەزانم، رێزی زۆری لێدەگرم، کۆپنهاگن لە هەموو یارییەکاندا زۆر باش یاریی کرد، هەوڵدەدەین ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین، دواتر لە مانچستەر ده‌توانین یارییه‌كه‌ یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌، نامه‌وێ قسە لەسەر راگرتنی خولی دانیمارکی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ بكه‌م، كه‌  چۆن کاریگەری لەسەر كۆبنهاگن دەبێت.

گواردیۆلا زیاتر گوتی، ئه‌وان له‌ هێڵی بەرگری و پێشه‌وه‌ زۆر باشن، لە قۆناخی کۆمەڵەکانیش ئاستێكی نایابیان به‌رامبه‌ر بایرن نیشاندا و یه‌كسان بوون.

هەروەها ستایشی ئێرلینگ هالاندی كرد و گوتی، هالاند لە زۆر شتدا یارمەتیمان دەدات، پێویستی بە گۆڵکردن نییە، خاوەنی عەقڵیەتێکی جیاوازە، ژمارەکانیشی سەرسوڕهێنەرن، تەنانەت میسی و ڕۆناڵدۆش ئەو ژمارە گۆڵەیان تۆمارنەکردووە کاتێک لە تەمەنی ئەودا بوون.

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ ئاماژەی بە پێشکەوتنی تیپەکەی کرد لە چامپیۆنزلیگ گوتی، ساڵانێک لەمەوبەر پێم وابوو ئەم پاڵەوانێتییە رەنگە زۆر قورس بێت بۆ ئێمە، بەڵام هەموو ئەم ئەزموونانە یارمەتیدەرمان بوون، لە ماوەی 3 ساڵدا گەیشتینە دوو یاری کۆتایی و قۆناخی پێش کۆتایی، ئێستا هەموومان باوەڕمان وایە کە دەتوانین، جارێكی تر نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button