ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

ماسکێرانۆ باسی گەڕانەوەی مێسی بۆ پاریس دەکات

''دەرگاکان واڵان''

یاریگا –
لیۆنێل مێسی دەرگای بەشداریکردنی لە ئۆڵێمپیادی پاریس بۆ واڵا کراوە.
ئۆڵێمپی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی ئۆڵێمپی بەرازیل، گەیشتە ئۆڵێمپیادی پاریس، کە بڕیارە هاوینی داهاتوو لە پایتەختە جوانەکەی فەرەنسا بەڕێوەبچێت.
خاڤیێر ماسکێرانۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ ژێر 23 ساڵ دووپاتیدەکاتەوە، تەواوی دەرگاکان بۆ لیۆ مێسی کراونەتەوە و لە وەڵامی ئەگەرەکانی بەشداریکردنی مێسی گوتی

هەمووتان دەزانن پەیوەندی من لەگەڵ مێسی چۆنە، پەیوەندییەکی دۆستانەی زۆر باشم لەگەڵیدا هەیە. بەردەوام رامگەیاندووە، دەرگاکان بۆ یاریزانێکی وەک لیۆ بەردەوام کراوەن و لە ئێستاوە بانگهێشتنامەی ئاراستە دەکەین، بەڵام بەشداریکردنی پەیوەستە بە خۆییەوە.

مێسی مێدالیای زێڕی لە ئۆڵێمپیادی 2008 لە بیجین بەدەستهێنا، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشداریکردنی لە ئۆڵێمپیادی داهاتوو، پشتڕاستنەکراوەتەوە.
پاڵەوانیەتی تۆپی پێی ئۆڵێمپیادی پاریس لە مانگی یۆلیۆ/تەموزی دەستپێدەکات و تاوەکو ئاب بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button