ئینگلتەرا

تۆتنهام پەیامێکی روون بە پۆستێکۆگلۆ دەدات

یاریگا –

یانەی تۆتنهام دڵنیاییان هەیە کە ئەینج پۆستیکۆگلۆ سپێرس جێ ناهێڵێت و ناچێتە لیڤەرپوڵ.

ڕاگەیاندنکەی یۆرگن کلۆپ لە چەند هەفتەی رابردوودا کە کۆتایی وەرز یانەکە جێ دەهێڵێت، دەنگۆی زۆری بەدوای خۆی هێنا سەبارەت بە شوێنگرەوەی. لە نێویشیاندا ڕاههێنەرە ئوسترالیەکەی تۆتنهام.

لەو بارەیەوە مات لۆ، ڕاگەیاندنکار لە رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، زانیاریی بڵاو کردووەتەوە کە یانە لەندەنییەکە دڵنیایی تەواوەتیان هەیە پۆستیکۆگلۆ جێیان ناهێڵێت سەرەڕای گرنگی پێدانی لیڤەرپوڵ بۆ دەستنیشانکردنی لە شوێنەکەی کڵۆپ.

ئەینج یەکەمین راهێنەری ئوسترالی مێژووی پریمەرلیگە. لە هاوینی ٢٠٢٣ بە گرێبەستێکی چوار وەرزە گواسترایەوە تۆتنهام و ڕوخسارێکی نوێی بەخشیوەتە تیمەکە و یارییەکی تەواو هێرشبەریی پێشکەش دەکات. سپێرس لە ئێستادا پلەی چوارەمە و شەڕی گەورەکان دەکات بۆ گەیشتن بە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button