ئیسپانیا

کارڤاخال لە نێوان مێسی و رۆناڵدۆ کامیان هەڵدەژێرێت؟

یاریگا –

دانی کارڤاخال، ئەستێرەی ریال مەدرید، وەڵامێکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بە بەراوردکردنی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دایەوە.

وەڵامدانەوەی پرسیارەکان سەبارەت بە لیۆنێل مێسی هەمیشە بۆ یاریزانانی ریال مەدرید قورس بووە. هەرچەندە وەستاندنی مێسی یەکێک بووە لە ئەرکە قورسەکانی مەدریدیەکان، بەڵام هەمووکات ستایشی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەیان کردووە.

زۆرجار میدیاکان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یاریزانانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا پرسیارێکی هاوبەشیان هەیە: ئایا مێسی باشترە یان رۆناڵدۆ؟ لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە، پێشکەشکار ئەم پرسیارەی ئاراستەی کارڤاخال کرد.

ئەستێرە ئیسپانییەکەی یانە شاهانەکە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە و گوتی:

من هەردووکیان لە یەک ئاستدا دادەنێم، کەسیانم لەوەیتر پێ باشتر نییە. ئەوان بە هەموو مانایەک دێوەزمەن، هەر لەبەر ئەمە ناتوانم یەکیان هەڵبژێرم. پێم وایە هەرکەسێک بیەوێت لە نێوان ئەو دووانەدا یەکیان هەڵبژێرێت، هەڵەیەکی گەورە دەکات. ئەوان یاریزانێکی تەواو جیاوازن.

کارڤاخال لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ 166 یاری فەرمی کردووە و بە هاوکاری یەکدی 15 گۆڵیان بۆ ریال کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button