فه‌ره‌نساگرنگترین

ئۆڵتراسی پاریس داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری شارەکە دەکەن

یاریگا –

کێشە کەوتووتە نێوان پارێزگاری شاری پاریس و یانەی پاریس سان جێرمان و هاندەرانی یانەکەیش بە توندی هاتوونەتە سەر هێڵ بە جۆرێک لە یاری شەوی ڕابردوویاندا بەرامبەر لیل لە میانی یارییەکانی خولی لیگ وەنی فەرەنسی کە تێیدا پی ئێس جی براوە بوو، هاندەران بانەر و هوتافیان لە دژی ئانێ هیداڵگۆی پارێزگار بەرز کردەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان لێکرد.

کێشەکە تازە نییە و ماوەی هەشت ساڵە مشتومڕەکە بەردەوامە و بەڵام وا دیارە گەشتووەتە بڕیاری کۆتایی لای حکومەتی خۆجێی شارەکە بەوەی دەبێت ئەو یانەیە یاریگای باخچەی شازادەکان جێ بهێڵێت و بە دوای شوێنێکی دیکەدا بگەڕێن.

ئۆڵتراسی یانەکە لە بەشێکی دروشمەکەیاندا نووسیبوویان “ئانێ دەیەوێت پاریس و ئەفسووناویی پاریس بکوژێت”

تووڕەیی هاندەرەکان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە بڕیارەکە دراوە و یانەکە دەبێت بڕوات و بە دوای شوێنێکی دیکەدا بگەڕێن و ئەو یاریگایە کە لەوەتەی ساڵی ١٩٧٤ ماڵی یەکەمی پی ئێس جیە، چۆڵ بکەن چونکە بۆ فرۆشتن نییە ئەگەرچی قەتەرییەکان داوایان کردبوو بە یەکجاریی بیکڕنەوە.

لە ئێستادا نزیکترین بژاردەی یانەکە بۆ دەستنیشانکردنی یاریگای داهاتوویان، یاریگای ستاد جیان بۆیە کە جێگەی تەنها ٢٠ هەزار هاندەر دەگرێت و دەکەوێتە تەنیش باخچەی شازادەکانەوە، بەڵام ئەمەشیان گەر سەر بە ئەنجومەنی شارەکەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button