ئه‌مریکاگرنگترین

یانەی داهاتووی نێیمار ئاشکرا بوو… دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی

یاریگا –

قۆناغی داهاتووی نێیمار دا سیلڤا ئاشکرا بوو کە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە دوای چاکبوونەوەی تەواوەتی لە پێکانەکەی.

نێیمار هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بنزیمە، لە دیارترین ئەو گواستنەوانە بوو کە سعودییەکان سەرکەوتوو بوون تێیدا کاتێک لە ڕێگەی یانەی هیلالەوە بڕی ٧٨ ملیۆن دۆلاریان لە گواستنەوەکەیدا خەرج کرد، بەڵام دوای تەنها پێنج یاری تووشی پێکانێکی سەخت هات لە ئەژنۆیدا لە میانی ئەرکەکەیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل و تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە یاریگاکان.

لە ئێستادا زانیاری لە زاری سەرۆکی یانەی سانتۆس بڵاو بووەتەوە کە گفتوگۆیان لەگەڵ نێیمار کردووە بۆ گەڕانەوی بۆ ئەو یانەیەی لێوەی ناسێنرا.

مارسێلۆ تاکسیرای سەرۆکی یانە بەرازیلیەکە وتی

گفوتگۆیەکەمان لەگەڵ نێیمار سەرپێی و خێرا بوو، بەڵام هەمیشە ئەوە گفتوگۆ خێراکانە کە ئەنجامی کاریگەریان دەبێت.

لە بارەی وادەی گەڕاندنەوەیشی بۆ سانتۆس، مارسێلۆ وتی

بۆ گەڕانەوە بۆ سانتۆس، دەبێت زۆر باش لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە. ئەو بەردەوام دەبێت لە ئەزموونەکەی لەگەڵ هیلالی سعودی و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ ئێرە.

دەرچوونی نێیمار لە هیلال، کە لە ئێستادا گرێبەستەکەی بە کاتی هەڵپەسێردراوە، رەنگە سوودی ماددی دوولایەنەی هەبێت بۆ یاریزانەکە و یانەکەیشی، بەوپێیەی هیلال دەناڵێنێت بۆ هێنانی یاریزانی دیکەی بیانی و ئەوەش تێچووی دەوێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button