ئیسپانیایاریگا

هەواڵی ناخۆش بە هاندەرانی بارسا گەیشت سەبارەت بە دی یۆنگ

یاریگا –

سەرچاوەکان لە ئیسپانیاوە هەواڵی ناخۆشیان پێیە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا سەبارەت بە فرانکی دی یۆنگ.

زیاتر لە چەند مانگە باسی ڕۆیشتنی ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە بارسا بووەتە سەرباسی میدیاکان و تەنانەت کار گەشتە ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو ناوی لە لیستی فرۆشتنەکانی بلاوگرانا هات، پابلۆ گاڤی بە توندی بەرگری لێکرد و نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە خستە ڕوو.

گاڤی باسی رۆیشتنی دی یۆنگ دەکات

کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا یەکێکە لە دیارترین هۆکارەکانی پشت ئەم چیرۆکە، ئەگەرچی خودی یاریزانەکەیش حەز بە مانەوە بووە لە کامپ نو.

بەڵام وا دیارە بابەتەکە لێرەدا ناوەستێت و وادەی ڕۆیشتنی تا دێت نزیکتر دەبێتەوە. ئەوە بە گوێرەی سەرچاوەی رێلیڤۆی ئیسپانی.

ئەو سەرچاوەیە لە هەواڵیکدا بڵاوی کردووەتەوە کە دەرچوونی ناوەراستکارەکە، کا ساڵی ٢٠٢٢ ئامانجی مانچستەر یونایتد بوو، لە هەر کاتێک نزیکتر بووەتەوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ماڵپەڕی فۆربێسی بەناوبانگ بڵاوی کردەوە، خودی دی یۆنگ کە ساڵی ٢٠١٩ بە بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکسەوە پەیوەندی بە بارساوە کرد، ئێستا نیگەرانە چونکە چاوەڕوانییەکانی کە خۆی دەبینیەوە لە نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و دروستکردنی تیمێکی کێبڕکێکار، نەهاتووەتە دی.

بابەتی زیاتر

Back to top button