ئیسپانیاگرنگترین

گاڤی باسی رۆیشتنی دی یۆنگ دەکات

یاریگا –

پابلۆ گاڤی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، دڵگرانبووە بە بیستنی هەواڵی رۆیشینی دی یۆنگ.

وەرزی رابردوو یانەی بارسێلۆنا، فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی دیاری تیپەکەی خستە لیستی فرۆشتن، ئامادەبوو لە بەرامبەر ئۆفەرێکی باش دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

خودی ئەستێرە هۆڵەندییەکە و چاڤی هێرناندێزی راهێنەری تیپەکەیش حەزیان بە جیابوونەوەی ناوبراو لە بارسێلۆنا نەدەکرد، بەڵام گرفتی دارایی لاپۆرتای ناچار بە کردنی ئەو هەگاوە کردبوو.

لەلایەکی دیکە، ئێریک تێن هاخی راهێنەری مانچێستەر یونایتد، هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە تەمەن 26 ساڵانییەکە دەدا، بەڵام دی یۆنگ سووربوو لەسەر مانەوەی لە یانە کاتالۆنییەکە، بارسای جێنەهێشت.

پابلۆ گاڤی ئەستێرەی لاوی یانەکە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەمشێوەیە باسی ئەو رووداوەی کرد:

دی یۆنگ ئەو کەسەیە کە من زۆر پێی سەرسامم، کاتێک بیستم رێگە بە رۆیشتنی دەدەن زۆر دڵگران بووم، ئەو زۆرترین کاریگەری لە ژووری خۆگۆڕینی یانەکەمان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button