ئیسپانیا

سیڤیلیا دوو دڵە لە هێشتنەوەی رامۆس

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ سیڤیلیا تازەبکاتەوە و یانەکەش دوو دڵە لە هێشتنەوەی.

بەرگریکارە ناودارەکە هاوینی رابردوو گەڕایەوە یانە دێرینەکەی پاش تێپەڕبوونی نزیکەی 19 ساڵ، هەرچەندە بە بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکی سیڤیلیایە لەگەڵ ئەوەشدا داهاتووی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، خودی یاریزانەکە حەز دەکات گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکاتەوە بەڵام سیڤیلیا دوو دڵە بەهۆی لێکدانەوەی دۆخی دارایی و هەروەها تەمەنی یاریزانەکە کە وەرزی داهاتوو دەبێت بە 38 ساڵ.

سیڤیلیا لە ساتەوەخێکی خراپدایە و لە پلەی 15 هەمی ریزبەندی خولەکە دێت و لە سەرجەم پاڵەوانێتییە ناوخۆیی  وئەورووپییەکانیش کراوەتە دەرەوە.  ئەوە روونە سیڤیلیا ناتوانێت وەرزی داهاتوو بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی ئەورووپی بکات و ئەمەش دۆخی دارایی یانەکە قورستر دەکات.

سێرجیۆ 16 ساڵی لە ریاڵ مەدرید بەسەربرد لەگەڵ دوو ساڵ و نیو لە پاریس ، هاوینی رابردووش گرێبەستێکی گەورەی سعوودیەی رەتکردەوە لەپێناو سیڤیلیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button