ئاسیاسعودیەگرنگترین

كەریم بێنزێما وەڵامی دەنگۆكانی رۆیشتنی لە سعودیە دەداتەوە

یاریگا –

كەریم بێنزێما، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ئیتیحادی سعودی وەڵامی دەنگۆكانی رۆیشتنی لە سعودیە دەداتەوە، بەهۆی نەگونجانی و پێشكەش نەكردنی ئاستی پێوویست لەگەڵ یانەكەی.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا و دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید، كەریم بێنزێما بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ریزەكانی ئیتیحادەوە كرد.

لە ماوەی رابردوودا ناوی بێنزێما بە رۆیشتن لە ریزەكانی ئیتیحاد بەسترابوویەوە.

بێنزێما لە لێدوانەكانیدا بۆ گۆڤاری GQ Middle East باسی لە چەند پرسێك كرد. و سەبارەت بە ئامادە بوونی لە سعودیە گوتی:

بوونی من لە سعودیە نوێنەرایەتی ئاڵنگارییەكی نوێ دەكات، منیش ئەوەم خۆش دەوێت، ئەوە پڕۆژەیەكی درێژخایەنە لە وڵاتێكی مسوڵماندا، من لێرە لە سعودیە تەنیا یاریزانی تۆپی پێ نیم، بەڵكو باڵیۆزیشم، ئەركی من ئەوەیە گرنگترین یاریزانەكانی ئەوروپا بهێنم بۆ سعودیە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

خەڵك كە درێسی ژمارە 9 دەبینن، پێیان وایە ئیتر دەبێت ئەو كەسە 50 گۆڵ بكات، ئەمەش شتێكی راست نیە، بەرای من ئەوە شتێكی هەڵەیە،  چونكە من لە پێكهاتەیەك یاری دەكەم كە لە 11 یاریزان پێكدێت.

لە درێژەی قسەكانیشیدا گوتی:

ئامانجم ئەوەیە بە باشترین شێوە هاوكاری تیپەكەم بكەم.

سەبارەت بە وادەی وازهێنانی لە یاریكردن گوتی:

من بڕیار دەدەم كە كەی كاروانی وەرزشیم لەگەڵ ئیتیحاد كۆتایی دێت، كات پێمان دەڵێت لە داهاتوودا چی روودەدات.

لەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودیدا، بێنزێما بەشداری لە 15 یاریدا كردووە و توانیویەتی نۆ گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button