ئه‌وروپا

سەرۆکی یوێفا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر پڕۆژەی سوپەرلیگ

دامەزرێنەرانی سوپەرلیگ تەماحکارن...

یاریگا –

ئەلێکساندەر چێفرین، سەرۆکی یوێفا، لە وتارەکەیدا کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پێشکەشی کرد، بە توندترین شێوە دژی سوپەرلیگ قسەی کرد.

لە وتاری دەستپێکی کۆنگرەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا چێفێرین گوتی:

تۆپی پێ یەکێکە لەو کەمترین شتانەی کە ئەوروپا پێشەنگایەتی دەکات. پێویستە شانازی بکەین و ئەم سەرکەوتنە لەسەر بنەمای هاودەنگی، بەرزبوونەوە و دابەزین درووست بووە. پێویستە هەمووان پارێزگاری لێبکەین. کەسانێک هەن هەوڵی تێکدانی ئەم هاودەنگیە دەدەن، وا خۆیان نیشان دەدەن کە فریادڕەسن، لە کاتێکدا خەریکی هەڵکەندنی گۆڕن.

ئەوان کەسانی خۆپەرستن کە بازنەیەکی داخراو پێکدەهێنن. هیچ لەبارەی ئازادی قسەکردن نازانن، هەربۆیە یەکگرتوویی تاکە شتێکە کە دەتوانێت رزگارمان بکات، تەنانەت لە تۆپی پێشدا.

چێفرین هەروەها گوتی:

پێدەچێت لە یەکێتی ئەوروپا تەنها یەک یاسای رەوا هەبێت و ئەویش بازاڕە. هەموو کەسێک توانای کڕینی تۆپی پێ نییە. ئەمە ئەو ژیانە نییە کە ئێمە دەمانەوێت و شتێکی لەو جۆرە نییە. “کۆمەڵێک کەس هەن کە دەیانەوێت بە باسکردنی بازاڕی ئازاد ئێمە رابکێشن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە گەشەپێدانی تەماح و دەسەڵات و پارەکانیان”.

جگە لە ئیسپانیا ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دژایەتی سوپەرلیگ دەکەن

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی میدیاکانی ئەوروپا، پاڵەوانی سوپەرلیگ 400 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت و سەرجەم یارییەکانی خولەکەش لە پلاتفۆرمی Unify بەخۆڕایی پەخش دەکرێن، یارییەکانی خولەکە هاوشێوەی چامپیۆنزلیگ لە ناوەڕاستی هەفتە دەکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button