ئیتاڵیا

MLS یان خولی سعودی؟ جیرو داهاتووی خۆی یەکلا دەکاتەوە

یاریگا –

ئۆلیڤیێ جیرو، ئەستێرەی فەرەنسی ئەی سی میلان، ئۆفەرێکی زەبەلاحی سعودیەکان رەتدەکاتەوە.

گرێبەستەکەی جیرو لەگەڵ میلان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا داهاتووی جیرو نادیارە.

باس لەوەش کراوە کە لە ئەگەری جێهێشتنی میلان و سێریا ئەی، ژیانی وەرزشی خۆی لە یەکێک لە خولەکانی تۆپی پێی ئەمریکی یان سعودیە درێژە پێدەدا. بەڵام بەڕێوبەری کارەکانی ئەم یاریزانە پشتڕاستی کردەوە کە پێشتر پێشنیاری لەو شێوەیەی هەبووە و قبوڵی نەکردووە.

ڤینسێنزۆ مۆرابیتۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی جیرو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی سی ئاڕ سی رایگەیاند:

هەموو رێککەوتنەکان هاوبەشن و پێموایە نیوەی دووەمی وەرزەکە بۆ هەموو یاریزان و یانەیەک زۆر گرنگ و کاریگەرە. جیرو لە میلان هەست بە ئاسودەیی دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت رەچاوی دۆخی خێزانەکەی بکات.

بریکارەکەی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

جێگای سەرنجە بزانن تەنها پارە لای ئەو گرنگ نییە و هەر بۆیەش بۆ ئۆفەرە زەبەلاحەکەی سعودیەکان وتی نەخێر. یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە گرێبەستێکی زۆر گرنگی لەگەڵ میلان هەیە. بەڵام لە کۆتاییدا دەبێت چاوەڕێ بکەم تا ئەرکەکە دیاری بکرێت. لەبیرتان نەچێت لە دڵەوە لەگەڵ میلانە و هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ یانەکەی دەدات”.

جیرو لە ساڵی 2021 بە گرێبەستێکی سێ ساڵە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە کرد و تاوەکوو ئێستا 3514 خولەک بە درێسی رۆسۆنیرییەکان یاریی کردووە بەشداری لە 117 یارییدا کردووە و 45 گۆڵیشی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button