ئیسپانیاگرنگترین

پلانی ئەم هاوینەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەستکردنە لەگەڵ “رافایل ڤارانی داهاتوو”

یاریگا –

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئسپانی بە نیازی تۆکمەترکردنی ڕیزەکانیان لە هێڵی بەرگری، چاویان لە گواستنەوەی نوێیە و بۆ ئەو مەبەستەیش لە لیگ وەنی فەرەنسی ئامانجی خۆیان دیاری کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، یانە شاهانەکە پلانیانە لەم هاوینەی دێت لێنی یۆرۆی بەرگریکاری یانەی لیلی فەرەنسی بگوازنەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لێنی لە دڵی بەرگری یاری دەکات و بە “رافایل ڤارانی داهاتوو” ناوزەدیش دەکرێت.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی مارکا، خودی یاریزانەکە و یانەکەشی ئەوەیان زانیوە کە ڕیاڵ گرنگی بە لێنی دەدەن. گرێبەستەکەیشی لەگەڵ لیل لە ٣٠ی یۆنیۆی ٢٠٢٥ بەسەر دەچێت، هەر بۆیە کارگێڕی مێرەنگی بەوە دەزانن کە هەموو شت لە بارە بۆیان تا بە فەرمی لێی بچنە پێشەوە.

هەر ئەو سەرچاوە باس لەوەش دەکات یانە فەرەنسیەکە لە  نرخی یاریزانە ١٨ ساڵییەکە هاتوونەتە خوارەوە و بە ٦٠ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.

لێنی یۆرۆ لە کێبڕکێێ تۆپ لە دژی کیلیان مباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button