سعودیەگرنگترین

جارێکی دیکە ناکۆکی لە نێوان بێنزێما و راهێنەری ئیتیحاد دروستبووەوە

یانەکە بە شێوەیەک لە شێوەکان ناکۆکییەکانی کۆنتڕۆڵ کردووە

یاریگا –

بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد کێشەکانی نێوان کەریم بێنزێما و مارسێلۆ گایاردۆ-ی راهێنەری یانەکەیان چارەسەر کرد.

رۆژنامەی ریازییە-ی سعودیە لە زاری سەرچاوەی بەرپرسەوە بڵاویکردووەتەوە، دووشەممەی رابردوو گایاردۆ داوای لە بێنزێما کرد لە مەشقەکانی کەسی بەردەوام بێت، بەڵام کەریم داواکەی گایاردۆی رەتکردووەتەوە و بیانووی بۆ هێناوەتەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، بێنزێما بە گایاردۆی گوتووە، تەواوی ئەرک و بەرنامەی تایبەتی خۆم بە تەنیا جێبەجێکردووە، ئەوکاتەی شاندی ئیتحاد لە دوبەی ئامادەکاری بۆ نیوەی دووەمی وەرز دەکرد، بێنزێما بە تەنیا مەشقەکانی دەکرد.

بێنزێما هەوڵیدا بەشداری مەشقی ئەو یاریزانانە بکات، کە بەشداریان لە یاری رابردووی یانەکەی جەدە لە بەرامبەر یانەی فەیسەڵی نەکردبوو، بەڵام گایاردۆ رێگەی پێنەدا، بێنزێماش تووڕە بوو و مەشقەکانی جێهێشت.

دوێنێ سێشەممە، ئیتیحاد پۆستێکی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە، تیایدا گەڕانەوەی بێنزێمای بۆ مەشقەکانی کەسی بڵاوکردەوە، هاوشانی لویس فیلیپێی بەرازیلی و موهەنەد شنقیتی.

بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی تائی لە گەڕی 19ی خولی رۆشنی سعودی، شاندی ئیتیحاد بەبێ بێنزێما گەشتی شاری حائیلی کردووە.

ناکۆکییەکانی نێوان بێنزێما و گایاردۆ لە دوای دواکەوتنی کەریم لە مەشقەکان دروستبووە، ئەمەش چەند رۆژێک بەر لە گەشتی ئامادەکاریان بۆ نیوەی دووەمی وەرز بۆ دوبەی، کە دوو هەفتە بەردەوام بوو. ئەوکاتە گایاردۆ پڕۆگرامێکی تایبەتی بەسەر کەریم سەپاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button