بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تایبەت بە یاریگا؛ وردەکاریی گفتوگۆیەکانی نێوان ئاسۆ رۆستەم و یانەی زاخۆ

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم لە نێوان یانەی زاخۆ و یانەیەکی ئێرانی خۆی یەکلا دەکاتەوە و تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەی زاخۆ نەگەیشتووەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ پەیوەندییان بە ئاسۆ رۆستەم کردووە و داوایان لێیکردووە پەیوەندی بە یانەکەیان بکات، کە ئێستا هێرشبەرە کوردەکە بێ یانەیە. هاوینی رابردووش یانەی زاخۆ هەوڵی گواستنەوەی ئاسۆ رۆستەمی دا، کە ئەوکات هێرشبەرە کوردەکە داوایکرد هێندەی گرێبەستی ئەمجەد عەتوان پارەی پێبدرێت و نەگەیشتنە رێککەوتن، لەکاتێکدا بەگوێرەی زانیارییەکان نرخی گرێبەستی ئەمجەد عەتوان بۆ ماوەی وەرزێک 650 ملیۆن دینارە.

ئاسۆ رۆستەم لە گفتوگۆیەکانی ئێستاشی هەمان داوای هەیە و داوا دەکات نیوەی پارەی گرێبەستی ئەمجەد عەتوانی پێبدرێت، بەمەش واتە داوای 325 ملیۆن دینار دەکات بۆ ئەوەی تا کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزی یانەی زاخۆ یاریی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا یانەی شوڕتە ئامادە نییە بۆ یانەکانی بەغدا مافی دەستبەرداربوون بە ئاسۆ بدات، بەڵام بۆ یانەی زاخۆ و دەرەوەی عێراقی لاری نییە.

ئاسۆ رۆستەم دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر کە هاوینی رابردوو بە خواستن بەرامبەر 225 ملیۆن دینار پەیوەندیی بە یانەکە کردبوو، ئێستا بێ یانەیە و دەتوانێت رووبکاتە هەر یانەیەک، کە جگە لە یانەی زاخۆ یانەیەکی ئێرانی لەسەر هێڵە و دەیەوێت ئەو یاریزانە کوردە بباتە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button