ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی ڤان پێرسی گەڕاوەتەوە مانچێستەر یونایتد؟

مان یونایتد دەرگاکانی بۆ ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندا کردووەتەوە

یاریگا –

رۆبن ڤان پێرسی ئەم هەفتەیە لە سەنتەری مەشقی کارینگتن-ی تایبەت بە مانچێستەر یونایتد دەبێت.

ئەستێرەی پێشووی هۆڵەندا، کۆرسێکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ‘یوێفا’ی بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی پڕۆ وەرگرتووە و بە ناچاری پێویستە یەک هەفتە لەگەڵ یانەیەکی ئەوروپی بەسەر ببات.

مانچێستەر یونایتد دەرگاکانی بۆ ئەستێرەی پێشووی خۆی کردەوە، تاوەکو لە نزیکەوە مەشقی یاریزانان لە ژێر سەرپەرشتی ئێریک تێن هاخ ببینێت و گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانان و ستافی یانەکە بکات.

ڤان پێرسی لە ساڵی 2020ەوە راهێنەری فاینۆردە و ئێستا دەیەوێت مۆڵەتی پڕۆی یوێفا وەربگرێت.

بە گوێرەی یاسایەکی یوێفا، بۆ ئەوەی مۆڵەتی پڕۆ لە یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا بەدەستبهێنێت، پێویستە راهێنەری یانەیەکی ناوخۆیی بکرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا کۆرسێک لە یانەیەکی بیانیش وەربگرێت، بۆیە ڤان پێرسی داوای لە یونایتد کرد و تێن هاخیش رازی بوو.

ڤان پێرسی تاوەکو سبەی پێنجشەممە لە کارینگتن دەبێت و چاودێری مەشق و شێوازەکانی تێن هاخ و میشێل ڤان دێر گاخ، یاریدەدەری تێن هاخ دەکات. ڤان پێرسی دوو راهێنەری دیکەی لە هۆڵەندا هێناوە، کە پێویستیان بە وەرگرتنی هەمان کۆرس بوو.

ڤان پێرسی ئامادەی بردنەوەی یاری رابردووی مان یونایتد لە بەرامبەر وێستهام بوو (3-0)، وێنەی لەگەڵ سێر ئەلێکس فێرگسندا گرت، لە ساڵی 2012 خۆی لە ئارسیناڵەوە گواستیەوە مانچێستەر یونایتد.

ڤان پێرسی هەشت ساڵ یاری بۆ ئارسیناڵ کرد، 132 گۆڵی لە 278 یاریدا کرد و ئێستا باشترین هەشتەم گۆڵکاری مێژوویی ئارسیناڵە، دواتر لە گواستنەوەیەکی دراماتیکیدا، پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، دوای ئەوەی ئارسن ڤینگەر رەتکردەوە گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە.

ڤان پێرسی کاروانێکی گەورەی لەگەڵ یونایتد تۆمار کردووە، لە کۆی 105 یاری 58 گۆڵی کردووە و لە ساڵی 2015 ئۆڵدترافۆردی جێهێشت و پەیوەندی بە فەنەرباچێیەوە کرد. دواتر لە ساڵی 2017 گەڕایەوە فاینۆردی یانەی دایک و دوو ساڵ یاری کرد و پاشان وازی هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button