سعودیەگرنگترین

راهێنەری ئیتیحاد داهاتووی بێنزێمای یەکلاییکردەوە

تاوەکو بە تەواوی ئامادە نەبێت، یاری ناکات

یاریگا –

مارسێلۆ گالاردۆ، راهێنەری ئیتیحادی سعودی وادەی گەڕانەوەی کەریم بێنزێما ئاشکرا دەکات.

دوای مانگێک لە ناڕوونی پەیوەندی نێوان بێنزێما و ئیتیحاد، دوێنێ دووشەممە، ئەستێرە فەرەنسییەکە بەشداری لە مەشقەکانی یانەکەی جەدەدا کرد.

کەریم بەشداری لە یاری رابردووی ئیتیحادی بەرامبەر فەیسەڵی لە جامی شای سعودیەدا نەکرد، گالاردۆی راهێنەری ئەرجەنتینی بەمشێوەیە باس لە گەڕانەوەی بێنزێما دەکات

گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی ئیتیحاد، پەیوەستە بە ئامادەیی لەڕووی جەستەییەوە.

بێنزێما بۆ ماوەی 17 رۆژ لە ئیتیحاد دابڕا، هەرچەندە بێنزێما بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی یانەکەی، گەشتێکی بۆ دوورگەکانی مۆریشۆس کردبوو، دواتر بە هۆی باهۆزێکی بەهێزەوە، بۆ ماوەیەکی درێژ لە دوورگەکە مایەوە و وەک بیانوو بەکارهێندرا.

بەر لە گەشتەکەی بۆ دوورگەی مۆریشۆس، کەریم هەژماری ئینستاگرامەکەی سڕییەوە و تاوەکو ئێستاش ناچالاکە، کەریم خاوەنی 76 ملیۆن فۆڵۆوەرس بوو.

لە دوای ئەم رووداوانە، دەنگۆی دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان ئیتیحاد و بێنزێما بڵاوبووەوە، بەڵام هەرزوو کەریم قسەی بۆ رۆژنامەی لیکیپ کرد و تەواوی دەنگۆکانی بەدرۆخستەوە.

لە دوای گەڕانەوەی بۆ مەشقەکانی یانەکە، کەریم بە تەنیا مەشقەکانی دەستپێکردەوە، ئیتیحاد گەشتی ئیماراتی کرد و بێنزێمای لەگەڵ خۆیدا نەبرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button