ئیتاڵیاگرنگترین

کۆمپانیایەکی گەورەی وزە دەبێتە سپۆنسەری خولی ئیتاڵیا

گرێبەستەکە بۆ ماوەی سێ وەرزە

یاریگا –

کۆمەڵەی خولی ئیتاڵی بۆ تۆپی پێ لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی ‘ئێنی’ بۆ وزە رێککەوت و دەبێتە سپۆنسەری سەرەکی خولی ئیتاڵیا.

کۆمەڵەکە کۆتایی بە رێککەوتنە درێژ مەوداکەی تێلێکۆم ئیتاڵیا هێنا و ئێستا ئامادەکاری بۆ قۆناخێکی نوێ دەکات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، گروپی کۆمپانیاکانی ئێنی گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ کۆمەڵەی خولی ئیتاڵی واژۆ کردووە و بەهای گرێبەستی ساڵانەی دەگاتە 22 ملیۆن یۆرۆ.

گروپی کۆمپانیاکانی ئێنی لە بەیاننامەیەکدا روونیکردووەتەوە، کۆمپانیای ‘ئێنی ڵایف’ کە تایبەتە بە بەرهەمەکانی خزمەتگوازاری گواستنەوە، لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە، دەبێتە سپۆنسەری سێ ساڵی داهاتوو.

خولی ئیتاڵیا دەیەوێت زۆرترین قازانجی دەستبکەوێت و گۆڕانکاری گەورەی لە هەیکەلیەتی بەڕێوەبردندا کردووە.

کۆمپانیای تێلێکۆم ئیتاڵیا لە وەرزی 1998-1999 ببووە سپۆنسەری سەرەکی خولی ئیتاڵیا، ئێستاش دوای 25 ساڵ، کۆتایی بە گرێبەستەکە هێندرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button