ئەفریقاگرنگترین

فیدراسیۆنی کامێرون بڕیاری خۆی سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی ئیتۆ بڵاودەکاتەوە

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن دەستلەکارکێشانەوەی ساموێل ئیتۆی لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی فیدراسیۆنەکە رەتکردەوە، ئەمەش دوای دەرچوونی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2023.

هەڵبژاردەی کامیرۆن ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد، دوای ئەوەی لە قۆناخی 16 بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بە نایجیریا دۆڕا.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، دەستەی بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی کامیرۆن رۆژی دووشەممە كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجامدا و له‌ کارنامەکەش تیشک خرایە سەر هەڵسەنگاندنی ئاستی هەڵبژاردەكه‌ لە جامی ئەفریقای 2023.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکراوه‌، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی فیدراسۆنی تۆپی پێی کامیرۆن ساموێل ئیتۆ، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ئەندامان کرد، به‌ڵام بە کۆی دەنگ دەستلەکارکێشانەوەكه‌یان رەتکردەوە،متمانەیان به‌ ئیتۆ نوێکردەوە بۆ ئەوەی له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button