ئیسپانیا

کۆتایی شەڕی یاسایی نێوان ساموێل ئیتۆ و کچەکەی

یاریگا

ئیریکا دی ڕۆزاریۆ نیوزی تەمەن 24 ساڵ کە لە ساڵی 2022 بە شێوەیەکی یاسایی وەک کچی ساموێل ئیتۆ ناسراوە، لەگەڵ باوکیدا گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی نزیکەی 90 هەزار یۆرۆ وەک خانەنشینی نەدراو بدات. بەم شێوەیە ئەو پڕۆسەیەی کە لە ساڵی 2018 لە دادگایەک لە مەدرید کرایەوە داخرا.

وەک فێرناندۆ ئۆسونا پارێزەری ئەو ژنە گەنجە ڕوونی کردەوە، دوای دانوستان لەم هەفتەیەدا هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ یاریزانە پێشووەکەی بارسێلۆنا دوای ئەوەی رازی بوو پارەکە دابنێت.

ئیریکا دی ڕۆزاریۆ نیوز لە ساڵی 2018 سکاڵای یاسایی تۆمارکرد بۆ داننان بە باوکایەتی ساموئێل ئیتۆ، کە لە ساڵی 1997 لە ئاهەنگێکدا ئادیلۆسای دایکی ناسی کاتێک یاریزانی لیگانێس بوو.

لەم سکاڵایەدا داوای 12 مانگ زیندانی بۆ یاریزاناکەی پێشووی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەبەرچاو گیراوە، کە پێشینەی 22 مانگ سزای باجی ئیتاڵیا و نەدانی مووچەی خانەنشینی بە کچێکی دیکەی هەمان وڵات هەیە.

ئەو پارێزەرە ڕوونی کردەوە کە دایکی ئەو ژنە گەنجە لە ساڵی 1998 بە یاریزانەکەی گوتووە کە دووگیانە و ئیتۆ ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسیار دەبێت لەگەڵ منداڵەکەیان.

ئەم پارێزەرە لەکاتی ڕوونکردنەوەی ئەم کەیسەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەکاتی دووگیانیدا دایکی هەوڵیداوە پەیوەندی لەگەڵ ئیتۆ بکات، بەڵام ئەو یاریزانە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنی و ئیمەیڵەکانی نەداوەتەوە”.

ئەو کچە لە ساڵی 1999 لە نەخۆشخانەی فۆنداسیۆنی ئەلکۆرکۆن لە مەدرید لەدایک بووە، ئەو کاتە ساموئێل ئۆتۆ هێشتان یاریزانی یانەی ئیسپانیۆل بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button