مۆندیال

ڤیدیۆ: ساموێل ئیتۆ توڕەیی خۆی لەدەستدەدات و لە هاندەرێك دەدات

یاریگا-

ساموێل ئیتۆ، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كامیرۆن و ئەستێرەی پێشووی ئەو هەڵبژاردەیە لە ڕووداوێكدا تووڕەیی خۆی لە دەستدەدات و یەكێك لەكامێرامانەكان دەدات بە زەویدا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ ئیتۆ شەوی ڕابردوو دوای یاریەكەی نێوان كۆریای باشوور و بەڕازیل و لە كاتی ڕۆشتن لە دەرەوەی یاریگای 974 كۆمەڵێك هاندەر نزیكدەبنەوە كە وێنەی لەگەڵ بگرن.

دواتر یەكێك لە فۆتۆگرافەرەكان كە یوتیوبەرێكی جەزائیریە لە ئیتۆ نزیكدەبێتەوە و پاش كەمێك هێرشبەرەكەی پێشووی هەڵبژاردەی كامیرۆن بەرەو ڕووی دەڕوات كامێراكەی لێ وەردەگرن و سەرەڕای هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی بەڵام ئیتۆ هێرشدەكاتە سەری و دەیدات بە زەویدا.

ڕۆژنامەی La opinion كە ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوە تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكەیان ئاشكرا نەكردووە.

ڤیدیۆی ڕووداوەكە:

بابەتی زیاتر

Back to top button