ئینگلتەراگرنگترین

چێڵسی پلانی دوورخستنەوەی پۆچێتینۆی نییە

یاریگا –

یانەی چێڵسی جۆرێک دڵنیایی دا بە ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەریان کە لە ئێستادا پلانیان نییە دووری بخەنەوە، بەڵام مەرجیان بۆی هەیە و ماوەتەوە ئەو ڕاهێنەرە خۆی بسەلمێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی مات لۆ لە دەیلی تەلەگراف، چێڵسی پلانیان دانەناوە بۆ گۆڕینی پۆچەتینۆ لە ناوەڕاستی وەرزەکە بەڵام لە هەمان کاتدا لە ژێر فشارەکاندایە تا بتوانێت ئەنجامەکان باشتر بکات لە ماوەی نێوان ئێستا تا کۆتایی وەرز.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە لە مانگی مایۆی ساڵی پار، دوای دوورخستنەوەی لە پاریس، کرا بە بە ڕاهێنەری بلووز بە گرێبەستێکی دوو وەرزە لەنێوانیاندا، بەڵام نەیتوانی ناسنامەی ڕاستەقینەی یانەکە پیشان بداتەوە سەرەڕای گرێبەستە زۆرەکانیشی.

لە ئێستادا چێڵسی لە پلەی ١١ی پریمەرلیگەوە دێن و دوو یاری ڕابردوویان بە ئەنجامی زۆر قورسی چوار گۆڵ دۆڕاون بەرامبەر یانەکانی لیڤەرپوڵ 4-1 و وۆڵڤرهامپتن 2-4 کە خراپترین ئامارە لەوەتەی ساڵی ١٩٨٩ تا ئێستا. خودی خۆیشی ددانی بەوەدا نا کە ئێستا ئەوان یانەیەکی باش نین.

پۆچەتینهۆ: راستییەکە ئەوەیە ئێمە یانەیەکی باش نین!

 

بابەتی زیاتر

Back to top button