ئیسپانیا

فابریزیۆ رۆمانۆ لەسەر بابەتی نێوان ڕیاڵ و مباپێ خاڵی خستە سەر پیتەکان

یاریگا –

پەرەسەندنەکان بەردەوامن لەسەر پرسی پەیوەندی کردنی کیلیان مباپێ بە ڕیاڵ مەدریدەوە و لەو بارەیەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەندێک لە سەرچاوە دیارەکان، لە نێویاندا لۆ پارسیان و ئی ئێس پی ئێن دڵنیاییان دا لەو بارەیەوە.

ئەوەی هەمووان لە بابەتی گواستنەوەکاندا وەک کۆتا سەرچاوە و کۆتا قسە وەری دەگرن، زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆیە بەهۆی ئەو ئەزموون و ئەو وردییە زۆرەی لە دەنگوباسدا کە ساڵانێکە هەیەتی لە بوارەکەدا.

رۆمانۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی X نووسیویەتی کە هێشتا هیچ شتێک بە فەرمی لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا واژۆ نەکراوە. ئەوەی هەیە ڕیاڵ بە باوەڕبەخۆ بوونەوە بەردەوامە لە نزیکبوونەوە لە گرێبەستکردن لەگەڵ مباپێ.

ناوبراو ئەوەشی درکاندووە کە ناسر خلێفی و پاریس تا ئێستا هیچ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆیان لەو بارەیەوە پێنەگەشتووە.

بەڵام هەر لە چوارچێوەزی زانیارییەکانیدا، رۆمان دەڵێت کە بڕیاری فەرمی لەلایەن یاریزانەکەوە بەم زوانە رادەگەیەنرێت و هەنگاوێکی چارەنووسسازە.

کیلیان هاوینی دادێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پی ئێس جی بەرسەر دەچێت و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی دڵخۆشکەری نەداوە بە خلێفی بۆ مانەوە لە باخچەی شازادەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button