ئینگلتەرا

فەرمی: مان یونایتد پێکانی یاریزانێکی راگەیاند

یاریگا-

دوای تەنیا یەک مانگ لە گەڕانەوەی جارێکی دیکە ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد لیساندرۆ مارتینێز بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانەی مان یونایتد بەفەرمی پێکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی راگەیاند لە ئەژنۆیدا، مارتینێز سەرەتای مانگی رابردوو دوای 105 رۆژ دابڕان بەهۆی پێکان، گەڕایەوە نێو یاریگاکان، توانی تەنیا 4 یاری لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بکات، پێش ئەوەی بۆ جاری سێیەم لە ماوەی ساڵێکدا توشی پێکان بێتەوە.

مارتینێز لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا بەهۆی پێکانەوە بێبەش بووە لە 34 یاریی یانەی مان یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button