کوردستان

سبەی یارییە دواخراوەکەی سۆران و سەیدسادق دەکرێت

یاریگا –

سبەی یارییە دواخراوەکەی سۆران و سەیدسادق لە گەڕی هەژدەمی خولی نایابی کوردستان دەکرێت.

یاریی سۆران و سەیدسادق کە ئەمڕۆ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە یاریگای سۆران دواخرا، سبەی سێشەممە کاتژمێر 14:30 یارییەکە بەڕێوە دەچێت، ئەگەر کەشوهەوا لەبار بێت و بەفر لەسەر لاکێشەی سەوزی یاریگا نەمێنێت، ئەوا یارییەکە لە یاریگای سۆران بەڕێوە دەچێت، ئەگەرنا یارییەکە بۆ یاریگای دووەمی فڕەنسۆ هەریری یان یاریگای شەقڵاوە دەگوازرێتەوە.

لە گەری هەژدەمی خولی نایابی کوردستان، یاریی شەقڵاوە و چوارقوڕنە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دواخرا و لە هەمان یاریگا یارییەکە بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button