ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

راوێژکاری پاریس رۆیشتنی ئێمباپێی راگەیاند

یاریگا –

راوێژکاری پاریس سانجێرمان کۆتایی بە دوودڵییەکان هێنا و رۆیشتنی ئێمباپێی راگەیاند.

لاورا بولۆ، یاریزانی پێشووی خانمانی پاریس سانجێرمان و راوێژکار لە یانە پاریسییەکە بە کەناڵ+ی راگەیاندووە؛

ئەو زانیاریانەی بەر گوێم کەوتوون دڵخۆشکەر نین، پێم وایە کیلیان ئێمباپێ بڕیاری کۆتایی داوە و دەرفەتی پەشیمان بوونەوەی نییە. لە هەڵوێستی کیلیان تێدەگەم، هەرچەندە ناتوانێت باسی هیچ شتێک بکات. ئامانجی گەورەی هەیە و دەیەوێت کاری بۆ بکات، سەرباری ئەمەش، یانەکەی زۆر خۆشدەوێت. با چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی کیلیان بکەین.

قسەکانی راوێژکارەکەی پاریس پاش ئەوە دێت، زۆربەی میدیا جیهانییەکان و میدیاکانی فەڕەنسا ئاشکرایان کردووە، کە ئەستێرە فەڕەنسییەکە بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

لەلایەکی دیکە رۆژنامەی ئیندیپێندێنت-ی بەریتانی راپۆرتێکی لەسەر ئەگەرەکانی بەردەوام کیلیان ئێمباپێ بڵاوکردووەتەوە.

رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی جیاواز روونیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ریال مەدرید نەیتوانیوە پاکێجێکی مووچە بە دڵی ئێمباپێ ئامادە بکات، رەنگە ئەمەش کاتی زیاتری پێویست بێت، بۆیە ئێستا ئێمباپێ هەڵسەنگاندن بۆ گرنگیپێدانی لەلایەن لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دەکاتەوە، وەک پلانی دووەم.

ریال مەدرید لە 10 ساڵی رابردوودا، سیاسەتێکی نوێی پەیڕەو کردووە و نایەوێت پارەی زۆر لە گواستنەوەی یاریزانان خەرج بکات. بۆیە سنوورەکانی مووچە لە مەدرید، رەنگە کێشە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button