ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: شانازی به‌ یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م

سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول زۆر قوڕسه‌

یاریگا –

میکێل ئارتێتا دڵخۆشی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌ربڕی.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ئارسیناڵ تیشکی خستە سەر لێدوانی ئارتێتا و دەڵێت، یارییەکی ناوازە بوو، یاریزانەکان ئاستێکی سەرسوڕهێنەریان پێشکەش کرد، ئەو کەشوهەوایەی لە یاریگادا دروستمان کرد لەم وەرزە باشترینی تیپه‌كه‌مان بوو.

باسی له‌وه‌شكرد، یاریزانەکان زۆر باش یارییان كرد، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ده‌مانه‌ویست، شانازی به‌ یاریزانه‌كان ده‌کەم، چونکە دەزانم چەندە قورسە سەرکەوتن بەرامبەر تیپێكی وه‌ك لیڤه‌رپوول.

له‌ باره‌ی یاریزانه‌كانی راهێنەرە ئیسپانییەکە گوتی، گابرێل مارتینێلی، بەدرێژایی یارییەکە بە متمانەیەکی زۆر یاریكرد، مەترسییەکی راستەقینە بوو بۆ یانەی بەرامبەر، کای هاڤێرتز توانایەکی بەرزی نیشاندا، یاریزانه‌كان ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌باشی جێ به‌جێكرد، لە باشترین ئاستی خۆیاندا بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button