ئیسپانیاگرنگترین

ئانچیلۆتی: ریال مەدرید رووبەڕووی زۆر تۆمەتی بارسێلۆنا بووەتەوە

هیچ لێدوانێک لەسەر بڕیارەکەی ناوبژیوان نییە

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی دڵخۆشی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی دەربڕی سەرەڕای ئەوەی لە دێربی مه‌درید یه‌كسانبوون.

ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە رایگەیاند: بەختێکی خراپمان هەبوو لە کۆتا خولەکدا گۆڵێکمان لێكرا، ئێمە شایەنی بردنه‌وه‌ی یاری دێربی بووین، یارییەکی باشمان ئەنجامدا و کۆنترۆڵی یاریگامان کرد، دەبێت ئارام بین، متمانەم هەیە لالیگا دەبەین.

راهێنه‌ره‌كه‌ی مێرنگی باسی له‌وه‌شكرد، کاتێک تیپێکت هەبێت کە کوالیتی بێت و پابەندبوونی زۆریان هەبێت، سەرکەوتن ئاسانە، ئێمە هێشتا لە پێشەنگین، هه‌فته‌ی داهاتوو بەرامبەر جیرۆنا یاری ده‌كه‌ین چانسی بەردەوامبوونمان لە پێشەنگ هەیە.

له‌ باره‌ی ئاستی ناوبژیوان و دوو لێدانی سزا كه‌ تیپه‌كه‌ی داوای كرد گوتی، نابێت ئاور لە دواوە بدەینەوە، بەڵکو دەبێت ئاوڕێک لە پێشەوە بدەینەوە، له‌سه‌ر بڕیاری ناوبژیوان نازانم، هیچ لێدوانێک نادەم.

راهێنه‌ره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ده‌شڵێت، ریال مەدرید لەم دواییانەدا رووبەڕووی زۆر تۆمەتی بارسێلۆنا بووەتەوە کە کاریگەری لەسەر ناوبژیوان هەیە، بەو پێیەی چاڤی راهێنەری بارسا دەڵێت: ریال مەدرید هەفتە لە دوای هەفتە کاریگەری لەسەر ناوبژیوانان زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ ركابه‌ریه‌كه‌ ساختە دەکات.

ئانچیلۆتی لە درێژەی گوتی، ڤینیسیۆس لە ملی دووچاری پێكان بووه‌، لە کاتی خۆ گەرمکردنەوەیدا هەستی بە ئاسوودەیی نەکرد ، ڕودیگەریش هەستی بە ناڕەحەتی کرد، هیوادارین ئەو دووانە پێش یارییەکەی شەممە چاکببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button